روسیا ئامادەی خۆی بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سوریاو رۆژئاواى كوردستان راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

میدیاكانی روسیا بڵاویانكردەوە، سەرۆكی كۆمیتەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سوریای دیموكراتیك (مەسەدە) سەردانی مۆسكۆی كردوەو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی روسیا و نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە كۆبوەتەوە.

بەپێی هەواڵی كەناڵی تەلەفزیۆنی روسیا تودەی (ئاڕ تی / RT) ئیلهام ئەحمەد سەرۆكی كۆمیتەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سوریای دیموكراتیك (مەسەدە) سەردانی مۆسكۆی كرد و لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا و میخایل بۆگدانۆڤ نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا كۆبونەتەوەو چەند پرسێكیان تاوتێكردووە.

بەپێی هەواڵەكە لەو كۆبونەوەیەدا ئاماژە بە گرنگی چارەسەرێك لە چوارچێوەی بڕیارنامەی ژمارە ٢٢٥٤ی نەتەوە یەكگرتووەكان كراوە.

ئەوەش هاتووە، وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاندووە، ئەوان ئامادەن بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سوریاو رۆژئاواى كوردستان هەموو جۆرە بەرپرسیاریەتییەك لە ئەستۆ دەگرن.

دوای هەڵگیرسانی بەهاری عەرەبی ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە قەیرانی سوریا بەردەوامی هەیەو تائێستاش هیچ ئاسۆیەكی روون بۆ چارەسەری ئەو قەیرانی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەكی بەدی ناكرێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک