نرخی نەوت تاڕادەیەک بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە تاڕادەیەک نرخی نەوت بەرزبووەوە و بەهای یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 76 دۆلاری تێپەڕاند.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 76 دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 72 دۆلار و 10 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند، سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو  دەکڕێت بۆ نوێکردنەوەی یەدەگی پترۆڵی سترستیژی، لەگەڵ ئەوەشدا پێشبینی دەکرێت ئەو داشکاندنەی ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس بۆ بەرهەمهێنانی نەوتی کردووە بازاڕی نەوت بە چالاکی بهێڵێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا