پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ توركیا رێككەوتنێك ئەنجامدراوە بۆ ماوەی مانگێك بە زیادكردنی بەردانەوەی ئاو بۆ رووبارەكانی دیجلە و فورات.
خالد شەماڵ وتەبێژی فەرمی وەزارەتی سەرچاوە ئاویەكانی عێراق رایگەیاند: شاندێكی عێراق بە سەرۆكایەتی وەزیری بەرگری و بە نوێنەرایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر چەند دۆسێیەك، كە گرنگترینیان دۆسیەی بەردانەوەی ئاوی عێراق بو، سەردانی توركیای كرد.
وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان وتی: رێكەوتن لەگەڵ لایەنی توركیا كراوە بە زیادكردنی ڕێژەی ئاوی هەردو روباری دیجلە و فورات، بەو پێیەی ئاوی ڕوباری فورات بۆ 500 مەتر سێجا لە چركەیەكدا زیادیكردوە، ئاوی ڕوباری دیجلەش 400 مەتر سێجا لە چركەیەكدا زیادیكردوە.