پەرلەمانی عێراق دابەزاندنی نرخی ئینتەرنێت تاوتوێ دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەوڵ بۆ گفتوگۆکردن دەدەن لەسەر بابەتی دابەزاندنی نرخ و باڵانسی ئینتەرنێت و باشترکردنی کوالتی و خێرایی هێڵەکانی ئینتەرنێت بەجۆرێک لەئاست خواستی بەکاربەردا بێت.

لەوبارەیەوە ئیبراهیم میرانی، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمان ئاماژەی بەوەکرد، “زۆر دۆسیە هەیە کە دەبێت کاریان لەسەر بکرێت، لە گرنگترینیشیان یاسای پەیوەندییەکانە کە خوێندنەوەی یەکەمی بۆکراوە و لیژنەکە بەردەوامە لە کارەکانی بۆ جێگیرکردنی یاساکە”.

وتیشی، لیژنەکەمان بە هاوکاری وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق توانیویەتی بەڕێژەی %20 باج لەسەر هێڵەکانی پەیوەندی هەڵگرێت کە بووبوونە کێشەی هاوڵاتییان، ئەمڕۆش کاردەکەین بۆ دابەزاندنی نرخ و باڵانسەکانی ئینتەرنێت و باشترکردنی کوالتی و خێرایی ئینتەرنێتەکان.

لەلایەکی دیکەوە ئەوەی خستەڕوو، لیژنەکەیان بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەیوەندیدار، کار لەسەر دۆسیەی هاتووچۆ و ڕێکخستنەوەی شەقامەکان دەکات، جەختی لەوەش کردەوە، پێویستە دوای ئەو هەموو ماوەیە ئیتر کارێک بکرێت بۆ ڕێکخستنەوەی شەقام و گواستنەوە گشتییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا