ئەمریکا هەواڵی دڵخۆشکەر لە بارەی بەنزینەوە دەدات بە هەرێم

پۆڵەتیک پرێس

کونسوڵخانەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەنزین بە کوالێتیەکی زۆر باش لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێنرێت.

کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر،  ڕۆبەرت پەلەدینۆ سەردانی پاڵاوگەی لانازی کرد بۆ بینینی پرۆسەی پلاتفۆرمی یەکەیی کۆمپانیای یۆپی هەنی وێڵ کە یارمەتی بەرهەمهێنانی بەنزین بە کوالێتییەکی زۆر باش بۆ هەرێمی کوردستان دەدات.

ئاماژەی بەوەشدا، هەواڵێکی دڵخۆشکەرە کە بەم زووانە ئەو پرۆژەیە تەواو دەبێت، تەکنەلۆژیای ئەمەریکی هاوکاری بەرزکردنەوەی توانای پیشەسازی هایدرۆکاربۆنی هەرێمی کوردستان دەکات.

ڕوونیشی کردەوە پاڵاوگەی لاناز و کۆمپانیای یۆپی هەنی وێڵ  یەکەکانی پاڵاوگەکە بەگەڕدەخەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا