سبەی شاندی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی چوارشەممە22_2_2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا هەردوو تیمی هەرێمی كوردستان تایبەت بە پڕۆژە یاسای بودجەی فیدرال و پڕۆژە یاسای نەوت گاز، سبەی سەردانی بەغدا بكەنەوە، بۆ درێژەدان بە گفتوگۆكان لە پێناو تەواوكردنی دوا هەنگاوەكانی دەستنیشانكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی فیدرالی و هەروەها تاوتوێكردنی ئامادەكارییەكانی پڕۆژە یاسای نەوت وگازی فیدراڵ.

رۆژی چوارشەممە22_2_2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا، تایبەت بوو بە ئەنجامی سەردان و كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان لە شاری دوبەی لە دەوڵەتی ئیمارات و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیمارات و جیهان، هەروەها سەردانی فەرەنسا و كۆبوونەوە لە گەڵ سەرۆك كۆمار و بەرپرسانی باڵای دیكەی فەرەنسا خستەڕوو.

بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە، تایبەت بوو بە خستنەڕووی ئەنجامی سەردانی شاندی باڵای دانوستانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ شاندی دانوستانی حكومەتی فیدراڵ لە ڕۆژی 19ی شوبات سەبارەت بە پڕۆژە یاسای نەوت و گازی ئیتیحادی، كە لەلایەن ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و ئەندامانی شاندەكە خرایەڕوو.

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا هەردوو تیمی هەرێمی كوردستان تایبەت بە پڕۆژە یاسای بودجەی فیدرال و پڕۆژە یاسای نەوت گاز، سبەی سەردانی بەغدا بكەنەوە، بۆ درێژەدان بە گفتوگۆكان لە پێناو تەواوكردنی دوا هەنگاوەكانی دەستنیشانكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی فیدرالی و هەروەها تاوتوێكردنی ئامادەكارییەكانی پڕۆژە یاسای نەوت وگازی فیدراڵ.

لە بڕگەی سێیەم وكۆتایی كۆبوونەوەكەدا، ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای ( ڕێگاوبانە گشتییەكانی هەرێمی كوردستان ) لە لایەن دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنەوە خرایەڕوو. كە ئامانج لەم پڕۆژە یاسایە، پاراستنی سەلامەتی پێكهاتەكانی ڕێگاوبانە گشتییەكان و چاككردنەوەیان و ڕێگریكردن لە دەستدرێژیكردنە سەریان و هەروەها دیاریكردنی قەدەغەكراوی ڕێگاوبانە گشتییەكانە.

دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، بڕیاردرا پڕۆژە یاساكە زیاتر دەوڵەمەند بكرێت بە لەبەرچاوگرتنی ڕاوسەرنجەكان، بەمەبەستی ئامادەكردنی بۆ كۆبوونەوەكانی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران و پاشان پەسەندكردنی و ناردنی بۆ پەرلەمانی كوردستان .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا