“حكومەتی عێراق زیاتر لە خەڵكی شنگال بایەخ بە خێزانە داعشەكان دەدات”

پۆڵەتیك پرێس

قائیمقامی قەزای شنگال بە وەكالەت دەڵێت، ژیانی خەڵكی شنگال لە بارودۆخێكی ناهەمواردایە و نە حكومەتی هەرێم و نە حكومەتی عێراق بە دەنگ دانیشتووانی شنگالەوە نایەن، بەپێچەوانەوە حكومەتی عێراق ئەوەندە لە خەمی خێزانە داعشەكاندایە ئەوەندە لە خەمی دانیشتوانی شنگالدا نییە.

فەهد حامد، قائیمقامی شنگال بە وەكالەت بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە ئێستادا بەهۆی كەمی خزمەتگوزارییەوە ژیانی دانیشتووانی قەزای شنگال لە بارودۆخێكی ناهەمواردایە و ئاوو كارەبا و خزمەتگوزاری تەندروستی لە ئاستی پێویستدا نییە و هیچ كام لە حكومەتی هەرێم و عێراق بە دەنگ خەڵكی قەزای شنگال و دەوروبەرییەوە نایەن.

قائیمقامی شنگال بە وەكالەت وتی: ئێمە نیگەرانین لەوەی حكومەتی عێراق ئەوەندە بایەخ بە خێزانە داعشەكان دەدات ئەوەندە بایەخ بە خەڵكی شنگال نادات.

روونیشیكردەوە، پێشتر لە شەوو رۆژێكدا هەشت كاتژمێر كارەبایان هەبووە، ئێستا لەم وەرزی گەرمایەدا تەنها 12 كاتژمێر كارەبایان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا