“هەرێم رێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شنگال دەکات”

پۆڵەتیک پرێس

فەهد حامد، سیاسەتمەداری ئێزدی جەختی لەوە کردەوە، هەرێمی کوردستان رێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شنگال دەکات.

رۆژی یەکشەممە، فەحد حامد رایگەیاند، هەزاران خێزانی ئێزدی دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان، بەڵام وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاسایش بەبیانووی رێکاری ئەمنی رێگری گەڕانەوەیان لێدەکەن.

وتیشی: خاڵێکی دیکەی گەوهەری ئەوەیە هەرێم رێگری دەکات لە پەسەندکردنی گەڕانەوەی خێزانە ئێزدییەکان بەمەبەستی بەکارهێنانی دەنگیان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، بەتایبەت لەدوای ئەو زەبرەی بەر پارتی دیموکراتی کوردستان کەوت لە هەڵبژاردنەکانی رابردوو.

پێشتریش وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران جەختی لە رێگرییەکانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم کردەوە لەبارەی گەڕانەوەی خێزانە ئاوارە ئێزدییەکان و ئەگەری بەکارهێنانی دۆسییەکەیان بەشێوەیەکی سیاسی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا