“تائێستا پەكەكە شنگالی چۆڵ نەكردووە”

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی شارەوانی شنگال رایگەیاند، تا ئێستا پەكەكە بە تەواوی شنگالیان چۆڵنەكردووە، بەڵام بڕیارە بەپێی رێككەوتنەكە بچنە دەرەوەی شنگال.

رەنا حسێن جێگری سەرۆكی شارەوانی شنگال، بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، چوونە دەرەوەی هێزە چەكدارەكان لەنێو قەزای شنگال، بە گوێرەی رێككەوتنی نێوان حكومەتی بەغدا و هەولێرە، بەڵام ئێستاش ئەو هێزانە بەتەواوی چۆڵیان نەكردووە، ئاسایشیان تا ئێستاش لە ناو شنگالە.

وتیشی، “بازگە و بنكە سەربازییەكانی ئەو هێزانە لە دەرەوەی شەنگال هەن”.

جێگری سەرۆكی شارەوانی ئاماژەی بەوەشكرد، پەكەكە لە شنگال دەچنە دەرەوە دەچنە ناوچەكانی سەرسنور، پێویستە سەربازگەی تایبەتیان بۆ دروستبكرێت بۆ ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ سەر بەغدا.

ماوەی هەفتەیەكە پرۆسەی كشانەوەی هێزە چەكدارەكان لە شنگال دەستیپێكردووە، ئەمەش دوای رێككەوتنی هەولێر و بەغدا دێت لەسەر ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال، كە بەهۆیەوە چەند لیوایەكی سوپای عێراق رەوانەی ناوچە كران و لەیەكەم كاریشیاندا ئاڵای سەرجەم ئەو هێزانەیان داگرت كە لە ناو شنگالدا بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا