چەند هەنگاوێک بۆ چونە دەرەوەی هێزەكانی شنگال دەگیرێتەبەر

پۆڵەتیك پرێس

قائیمقامی شنگال رایگەیاند، ئێستا دۆخی شارەكە ئارامە و ئاڵای سەرجەم بارەگا حزبیەكان داگیراون، ئەوەش دەخاتەڕوو بڕیارە بۆ رازیكردن و چوونە دەرەوەی هێزەكانی ناو قەزاكە چەند هەنگاوێك بگیرێتەبەر.

مەحما خەلیل قائیمقامی قەزای شنگال بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەگشتی دۆخی شنگال ئارامە و ئاڵای هێزو لایەنە سیاسیەكان هێنراونەتە خوارەوە و هێزەكانی سوپای عێراق ئەركی پاراستنی ناوچەكەیان لەئەستۆ گرتووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڵاوكردنەوەی هێزەكان لەناو شنگال لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی شنگال و پاراستنی شنگالەو دوای جێبەجێكردنی هەنگاوە ئەمنییەكان رێكخستنەوەی ئیدارەی قەزاكەش بەهەماهەنگی لەنێوان هەردولا هەنگاوی پێویستی بۆدەنرێت.

رۆژی 9ی مانگی 10ی ئەمساڵ هەرێم و بەغدا لەسەر ئاسایكردنەوەی دۆخی شنگال رێككەوتن، لەو چوارچێوەیەشدا رۆژی 20 ئەم مانگە سێ لیوای پۆلیسی فیدڕاڵی لە نزیك قەزای شنگال بڵاوەیان پێكرا و جێگیركران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا