پۆڵەتیك پرێس
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە فاتیح یڵدز، باڵیۆزی توركیا لە عێراق كرد، بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی لە عێراق سەردانیی كردبوو.
لە كۆبوونەوەیەكدا دۆخی ناوچەكە و رێككەوتنی شنگال لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق و چەند پرسێكی دیكە تاوتوێكران.
رۆژی 9ی تشرینی یەكەمی 2020 حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق لە بارەی ئاسایی كردنەوەی دۆخی شەنگالەوە رێككەوتنێكیان واژووكرد.
دوای رێككەوتنەكە پەكەكە و ئەو هێزانەی لە شەنگال لەپەكەكەوە نزیكن دژایەتی خۆیان بۆ ئەو رێككەوتنە دەربڕی و رایگەیاند، پێویستە ئیرادەی ئێزدییەكان و ئەنجوومەنی شەنگال بە هەند وەربگیرێت، تا ئێستا رێككەوتنەكە جێبەجێنەكراوە و هەردوولایەنی هەرێم و عێراقیش جەخت لە جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی رێككەوتنەكە دەكەنەوە.