پۆڵه‌تیك پرێس
نزیكه‌ی دوو هه‌فته به‌سه‌ر رێككه‌وتنى شه‌نگال له نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام تائێستا قائیمقامى نوێى قه‌زاكه ده‌ستبه‌كار نه‌بووه.
مه‌حما خه‌لیل قائیمقامى شه‌نگال ده‌رباره‌ی دانانی قائیمقامی نوێ به پۆڵه‌تیك-پرێسى راگه‌یاند، “هه‌رچه‌ند قائیمقامى نوێى شه‌نگال یه‌كلا بۆته‌وه، به‌ڵام تائێستا به‌فه‌رمى هیچ نوسراوێكیان بۆ ده‌ستبه‌كاربونى به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه”.
وتیشى، رێككه‌وتن كراوه خدر رەشۆ، بەڕێوەبەری پێشووتری شارۆچکەی سنوونێ ببێتە قایمقامی شنگال، به‌ڵام هیچ واده‌یه‌ك بۆ ده‌ستبه‌كاربوونه‌كه‌ى دیارنییه.
ئه‌مه دواى ئه‌وه دێت، له رۆژى نۆى ئۆكتۆبه‌رى ئه‌مساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر ئاسایی كردنەوەی دۆخی قەزای شنگال رێككه‌وتن.