ئۆپراسیۆنەكانی عێراق: دەبێت تا یەكی نیسان گشت هێزەكان شنگال چۆڵبكەن

پۆڵەتیك پرێس

ژووری هاوبەشی ئۆپراسیۆنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی رێككەوتنی هەرێم و ناوەند لەسەر شنگال پێویستە ئەو گروپە چەكدارانەی لەو سنورەن نەمێنن و دوا وادەش بۆ چۆڵكردنی ناوچەكە لەلایەن ئەو گروپانەوە یەكی نیسانی ئەمساڵە.

عەبدولخالق تەلعەت نوێنەری هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ژووری هاوبەشی ئۆپەراسیۆنەكانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پێویستە تاوەكو یەكی مانگی نیسانی ئەمساڵ ئەو هێزانەی لە شنگالن ناوچەكە چۆڵبكەن هەرچەندە تا رادەیەك زەحمەتە، چونكە هێزەكانی ئەو سنورە راستەوخۆ پەیوەندییان بەهێزەكانی حەشدی شەعبییەوە هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی رێككەوتنی هەرێم و عێراق پێویستە هێزەكانی عێراق بچنە شنگال و راستەوخۆ حكومەتی عێراق ئەو ناوچەیە بەڕێوەببات.

باسی لەوەشكرد، تا ئەو مۆڵەتەی دانراوە ئەگەر دەرنەچوون پێویستە حكومەتی عێراق بڕیارێكی دیكە دەربكات.

پێشتر عومەر ساڵح، سەرۆكی پارتی ئازادیی دیموكراسی ئێزیدیان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاندبوو، چۆڵكردنی بارەگاكانی ئاسایشی ئێزیدخان و رادەستكردنیان بە سوپای عێراق رەتدەكەنەوەو ئەو هەنگاوە جێگای قبوڵكردن نییە و بەهیچ جۆرێك ناهێڵن سوپای عێراق بڕۆنە چیای شنگال.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا