قۆناغی دووەمی روفاتی قوربانیانی كۆجۆ دەهێنرێنەوە بۆ شنگال

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەی پێنج شەممە 9_12_2021، قۆناغی دووەمی ڕووفاتی ئێزدییەكان بهێنرێنەوە بۆ شنگال و لە ڕێوڕەسمێكی شایستەدا لە گوندی كۆجۆ بە خاك بسپێردرێن.

بڕیارە سبەی پێنج شەممە، ڕووفاتی41 ئێزدی لە بەغدادەوە بە فڕۆكە بهێنرێنەوە بۆ موسڵ و دواتریش دەبرێنەوە بۆ شنگال و لە ڕێوڕەسمێكی شایستەدا لەسەر شێوازی ئایینی ئێزدییەكان لە گوندی كۆجۆ بە خاك دەسپێردرێن و بۆ ماوەی سێ ڕۆژیش پرسەیان بۆ دادەنرێت.

مانگی شوباتی ئەمساڵ ڕووفاتی 104 ئێزدی كە لە گۆڕە بە كۆمەڵەكانی شنگال دەرهێندران و دوای پشكنین هێنرانەوە بۆ شەنگال و بە خاك سپێردران.

رۆژی سێی ئابی 2014 چەكدارانی داعش گوندی كۆجۆیان گەمارۆدا، دواتر دوای كۆنتڕۆڵكردنی گوندەكە زۆربەی دانیشتوانی گوندەكە كە 480 پیاو بوون لە 14 گۆڕدا كۆمەڵكوژ كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا