عێراق لەبارەی شنگالەوە داوایەک لە ئەڵمانیا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق داوای لە ئەڵمانیا کرد هاوکاری عێراق بکات لە بواری ئاڵوگۆڕی ئەزموون و زانیاری و بەشداریکردن لە دووبارە بنیادنانەوەی شنگال و گەڕاندنەوەی ژیان بۆ ئەو قەزایە.

لەمیانی پێشوازیکردن لە پیتەر فلتن، هەڵسوڕێنەری کاروباری ئەڵمانیا لە بەغدا ئەعرەجی وتی: عێراق دەیەوێت ببێتە خاڵی بەیەکگەیشتن و دەیەوێت گۆڕەپانی کۆکردنەوە و هاوکاریکردنی هەمووان بێت.

ئەعرەجی بە فلتنی راگەیاند، هەر نزیکبوونەوەیەکی ئێران و ئەمریکا و سعودیە کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەبێت.

هەر لەو چاوپێکەوتنەدا هەردوولا جەختیان کردەوە لە بەردەوامی هەماهەنگی ئەمنی بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکانیان لەو بوارە بەتایەبەت لە ئێستادا کە شانەکانی داعش هێشتا مەترسی لەسەر عێراق و ناوچەکە دروست دەکەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا