حەشدی شەعبی ئامادەیە بۆ روبەڕوبوونەوەی سوپای تورکیا

پۆڵەتیک پرێس

هێزەکانی حەشدی شەعبی بە قەزای شنگالدا بڵاوەیان پێکراوە و ئامادەن رووبەڕووی هەر هێزێک ببنەوە کە لە دەرەوەی چوارچێوەی عێراقن.

لەوبارەیەوە مەحمود ئەعرەجی، فەرماندەی حەشد لە شنگال رایگەیاند، بەرگریکردن لە قەزاکە بەرپرسیارێتی حکومەتە بەرامبەر ئاسایش و سەروەری خاکی عێراق.

وتیشی: لە حاڵەتێکدا ئەگەر حکومەتی عێراقیش وەڵامی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر شنگال نەداتەوە ئەوا هێزەکانی حەشدی شەعبی ئامادەیە بەتەواوی هێزییەوە بەرگری لە قەزاکە بکات و وەڵامی هێرشە بیانییەکان بداتەوە.

باسی لەوەشکرد، ترسەکە ئەوە نییە کە تورکیا دەیەوێت قەزای شنگال داگیربکات، بەڵکو ترسەکە ئەوەیە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان بکاتە بیانویەک بۆ دەستوەردان و پاشان بەدەستهێنانی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ هێرشکردنەسەر ناوچە پارێزراوەکانی قەزاکە.

لە کۆتاییشدا ئاماژەی بەوەکرد، حەشدی شەعبی ئاگای لە هەموو جوڵەیەکی تورکیایە بە ئاراستەی خاکی عێراق و بە هەموو شێوەیەک پارێزگاری لە سەروەری عێراق دەکات و رێگری لە شێواندنی ئاسایشی وڵات دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا