دار خورماكان چاوەڕێی بوژانەوەن

پۆڵەتیك پرێس:

سەرباری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا ژمارەیەك لە عێراقییەكان فیستیڤاڵی خورما ساز دەكەن بۆ دووبارە گەڕانەوە بۆ گرنگیدان بە خورما وەك سیمبولێكی وڵاتی دوو روبار.

فیستیڤاڵی خورما

لە شاری زلوعیە هەڵكەوتوو لە 100 كیلۆمەتری باكوری بەغدای پایتەخت ژمارەیەك لەوانەی گرنگی بە خورما دەدەن هەوڵ دەدەن هانی جوتیارەكان بدەن بۆ چاندنی داری خورما كە سیمبولێكی عێراقییەكانە ‌و بە قۆناغە مێژووییەكاندا تێپەڕیوە.

200 جۆری خورما

رێكخەرانی فیستیڤاڵەكە ئامانجیانە زیاتر لە 200 جۆری خورما نمایش بكەن بۆ هاندانی جوتیارەكان بۆ چاندنی داری خورما لە رەهەندێكی مێژوییەوە وەك رەمزی ژیانی عێراقییەكان، ئامانجیانە سەرنجی حكومەت رابكێشن بۆ گرنگیدان بە ئەم دارە گرنگە و یارمەتیدانی جوتیارەكان بە پەرەدان بە بەرهەمی خورما.

سیمبولی دوو روبار

عومەر بابان خاوەن بڕوانامەی دكتۆرا لە كشتوكاڵ و یەكێك لە سەرپەرشتیارانی فیستیڤاڵەكە وتى: خورما رەمزی وڵاتی رافیدەینە و لەسەریانە، گرنگی پێ بدەن كە ئابووری گرنگە و كارئاسانی دەكات بۆ سەقامگیری ئاسایشی خۆراكی وڵات.

بابان وتی: سەرباری كاریگەریییە نەرێنییەكانی كۆرۆنا فیستیڤاڵەكەیان سازكردووە و 200 جۆری خۆرمایان نمایشكردووە، ئەمە یەكەم جۆری ئەم كارەیە لە دوای كۆرۆنا.

عەبدولكەریم ئەدهەم یەكێك لە سەرپەرشتیارەكان وتی: ئامانجمانە هانی جوتیارەكان بدەین بۆ چاندنی داری خورما و داوا دەكەین لە حكومەت بۆ گرنگیدان بەم دارە و پشتیوانی جوتیارەكان.

وتیشی: كۆرۆنا كاریگەری نەرێنی كردووە لەسەر خورما كە لە عیراق دەركەوت لە ئاداری رابردوو كە وەرزی چاندنی داری خورمایە، سەرباری رێوشوێنەكانی حكومەت لە كۆتوپەندی جوتیاران لە چاودێری خورماكانیان كە كاریگەری خراپی كردووە لەسەر بڕی بەرهەم.

پلەی یەكەم لە خورما و هاوردەكردنی

راشیگەیاند دەمانهەوێت حكومەت پشتیوانی جوتیارەكان بكات و هاوردەكردنی خورما لە وڵاتانی دراوسێ رابگرێت، ئایا مەعقولە وڵاتێك پلەی یەكەمی لە خورمادا هەبێت خورما هاوردە بكات؟

عێراق لە پێش وڵاتانی جیهانەوەیە لە چاندنی خورمادا، سەرچاوە مێژووییەكان دەڵێن: یەكەم خورما لە جیهاندا لە شاری ئەریدۆی مێژوویی باشوری عێراق بووە پێش چوار هەزار ساڵ پێش زاین.

حامۆرابی یەكەم یاسایی لە جیهاندا یاسای هەبووە پەیوەست بە خورما، بۆ نمونە سزای سەپاندووە بەسەر ئەوانەی خورما دەبڕنەوە.

عێراق لە حەفتاكان و هەشتاكاندا خاوەنی 30 ملیۆن دارخورما بووە، دواتر بەرە بەرە ژمارەكەی بۆ 11 ملیۆن دابەزی بۆ بەرهەمهێنان، بەهۆی شەڕ و پشتگوێخستن لە ماوەی چوار دەیەی رابردوو عێراقی پاڵپێوەنا بۆ هاوردەكردنی خورما لە دراوسێكان.

چاندنی خورما لە 2019 لەلایەن یۆنسكۆوە خرایە لیستی شوێنەوارەكانەوە، هۆكارێكی گرنگە لە دامەزراندنی شارستانیەت و درێژبوونەوەی بۆ ناوچە گەرم و وشكەكان لە جیهانی عەرەبدا و خورما بووە بە سەرچاوەیەكی خۆراك و دەستكەوتی ئابووری.

خۆراكێكی تەواو

عەبدوڵڵا جبوری پسپۆڕی ئابوری دەڵێت: پێویستە وانە لەم قەیرانە وەربگرین پشت ببەستین بە مادە خۆراكییە بنەڕەتییەكان كە رێگرن لە برسێتی لەوانە خورما، پێویستە گرنگی گەورە بە چاندنی خورما بدەین و پەرەی پێبدەین، خورما بڕە خۆراكێكی تەواوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا