پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سەڵاحەدین ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوی سەردەمی داعشەوە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تکریت، منداڵێک گیانی لەدەستدا و سیانی دیکەش بریندار بوون.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکرد، ڕووداوەکە لە گوندی عەزیە کە دەکەوێتە نێوان قەزای بەلەد و ناحیەی ئیسحاقی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تکریت ڕوویداوە.
وتیشی، منداڵەکان لە یەک خێزان بوون و کاتی یاریکردن بۆمبەکە تەقیوەتەوە پیایاندا، ئەوەیان کە گیانی لەدەستداوە براوەتە پزیشکی داد و بریندارەکانیش ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
هێشتا پاشماوە جەنگییەکانی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی عێراقدا ماون و ماوە ماوە هاوڵاتیان بە گەورە و بچوکەوە ڕوبەڕوی ئەم مەترسیە دەبنەوە.