مەکتەبی سیاسی پارتی بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی لە پیرمام کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و سەردانەکەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتی هادی عامری بۆ هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، کۆبوونەوەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پیرمام دەکرێت و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکە دەکات، بڕیاریشە دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێم و عێراق لەو کۆبوونەوەیەدا بخرێنەڕوو.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئامانجی سەردانەکەی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هەرێم و کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی هەرێم دەخرێتەڕوو.

ڕۆژی یەکشەممە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ زۆرێک لە سەرکردەی لایەنە جیاوازەکان کۆبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا