“حكومەت بۆ فشار خستنە سەر پەرلەمان مووچە نادات”

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: حكومەت پارەی هەیە و بە ئەنقەست مووچەی فەرمانبەرانی دواخستووە بۆ ئەوەی بەناوی نەبوونی پارەوە پەرلەمان ناچاربكات رازی بێت دەنگ بە قەرزی دەرەكی بدات.

غالب محمد ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: مانگی رابردوو بە بەهای 3 ملیار و 500 هەزار دۆلار نەوت فرۆشراوە، لەلایەكی دیكەوە حكومەتی عێراق دەڵێت ئێستا لە سەدا سەد داهاتی خاڵە سنوورییەكان زیادی كردووە، بەم پێیەش بێت حكومەت پارەی هەیە و نایدات بە فەرمانبەران بۆ ئەوەی پەرلەمان ناچار بكات دەنگبدات بەوەی حكومەت قەرزی دەرەكی بكات.

ئەو پەرلەمانتارە وتی: پەرلەمان زۆر هەوڵدەدات قەرز نەكرێت لە پرۆژە یاسای بودجەی 2019 دا قەرزی دەرەكیمان نەهێشت وتمان بڕۆن قەرز بكەن لە سندوقی خانەنشینی و دواتر بیدەنەوە باشترە لە قەرزی دەرەكی .

غالب محمد باسی لەوەكرد هەر وەزیرێكی دارایی كە دێت لە بری ئەوەی داهات زیاد بكات پەنا دەباتە بەر قەرز دوای خۆشی دەكەوێتە ئەستۆی ئەو حكومەتەی كە دێت قەرزەكە بداتەوە، ئەوانەی دەیانەوێت قەرز بكرێت زۆرترن لەوانەی دەیانەوێت قەرز نەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا