سەرۆك كۆمار و سەرۆكی دەستەی نەزاهە گرنگی رۆڵی دەستەكە تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دكتۆر لەتیف جەمال رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق رۆژی یەك شەممە 12_12_2023 لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە دادوەر حەیدەر حەنون سەرۆكی دەستەی نەزاهە.

لە میانی دیدارەكەدا باس لە پەرەپێدانی كارەكانی دەستەی نەزاهە كرا بە شێوەیەك كە خزمەت بە جێبەجێكردنی قانون بكات.

لەوبارەیەوە سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد بە ڕۆڵی گرنگی دەستەی نەزاهە لە دۆزینەوە و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و لەو بارەوە بەڕێزیان گرنگیی كاركردن لەسەر هەوڵی جددی بۆ ئاگاداركردنەوەی مەترسییەكانی گەندەڵی و كاریگەرییەكانی لەسەر ئابووری وڵات و ژیانی كۆمەڵ ، كە ئەمەش پێویستی بە پشتیوانی هەمووان و بەتایبەت میدیاكان هەیە ، هەروەها پێویستی بە رێكار وبیری جددی هەیە بۆ پەیڕەوەكردنی كەلتووری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە هەموو جۆرەكانیەوە.

سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە سەر گرنگی پەرەپێدانی هاریكاری هاوبەش و ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە نێوان دەستەو تەواوی دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی دەوڵەت بەمەبەستی بەدەستهێنانی یەكڕیزی و شەفافیەت لەكارەكانیاندا .

سەرۆك لەتیف جەمال رەشید جەختیشیكردەوە لە هەوڵەكانی دەستەی نەزاهە لەجێبەجێكردنی ئەو بنەمایانەی كە پەیوەستن بە دەستوور و قانونە پەیوەندیدارەكان بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی سامانی گشتی و ریشەكێشكردنی گەندەڵیەكان.

لای خۆیەوە دادوەر حەیدەر حەنون پاڵپشتیی سەرۆك كۆماری بۆ كارەكانی دەسەتە بەرز نرخاند و ئاماژەی بە ئەو ئاستەنگانە كرد كە ڕێگرن لە كارەكانی و چۆنیەتی پەرەپێدانی ئاستی كارەكانی دەستەكە بە شێوەیەك كە خزمەت بە چەسپاندنی قانون بكات لە وڵات و هەروەها بەرژەوەندییەكانی خەڵك بپارێزێت.

ئاماژەشیدا كە دەستەكە توانی لەم ماوەیەدا پارەی زۆر وەربگرێتەوە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕژێم جگە لەوەی مامەڵەی لەگەڵ چەندین دۆسییەی گەندەڵیدا كردووە لە ساڵانی ڕابردوودا، كە یارمەتی وەرگرتنەوەی پارەی تاڵانكراوی داوە و كەسانی داواكراو ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا