لەجەلەولا داعش هێرشیکرد كوژرا و بریندار هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش چوار هاوڵاتی گوندێکی سنوری قەزای خانەقین دەڕفێنن دوای ڕوبەڕوبونەوەی خەڵکی گوندەکە لەگەڵ چەکدارانی داعشدا پێنج هاوڵاتی دیکەی گوندەکە شەهید دەبن و ڕفێندراوەکان ئازاد دەکرێن.

شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوبەری ئاسایشی کوڵەجۆ بەپۆڵەتیک پرێس- ی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش هێرشیان کردۆتە سەر گوندی ام حونتە و قەڵای لەسنوری قەزای خانەقین و لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتی گوندەکە کە خەریکی کاری کشتوکاڵ کردن بونە دەڕفێنن.

ئاماژەی بەوەش کرد، خەڵکی گوندەکە بۆ ڕزگار کردنی ئەو چوار هاوڵاتی لەگەڵ چەکدارەکان ڕوبەڕوی یەک دەبنەوە لە ئەنجامدا چەکدارانی داعش بۆسەیەکیان بۆ دادەنێنن و پێنج هاوڵاتی گوندەکە شەهید دەبن، کە دوکەسیان کوردە و سێ کەسی دیکەیان عەرەبن، بەڵام چوار ڕفێندراوەکە ئازاد دەکرێن لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، خەڵکی گوندەکە ئاگاداری سوپای عێراق دەکەنەوە بەڵام نایەن بەهانایانەوە بۆیە بەناچاری خۆیان چەک هەڵدەگرن.

ئەمە لەكاتێكدایە، تائێستا داعش لەناوەكانی هەرێم كۆتایی نەهاتووە و لەدوای ساڵی 2017ەوە پێشێلكارییەكان بەردەوامیان هەیە، بەهۆی کشانەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەو ناوچەیە و دروستبونی بۆشایی ئەمنی لەنێوان هێزەکانی عێراق و پێشمەرگەدا.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک