بایدن: مەترسی داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن روسیاوە لە لوتکەدایە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، “مەترسی داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن روسیاوە لە لوتکەدایە و ڕەنگە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕووبدات”.

ئەمڕۆ  پێنجشەممە جۆ بایدن وتی، “ئەگەری زۆرە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا روسیا هێرشبکاتەسەر ئۆکرانیا”.

ئاشکراشی کرد، “سوپای روسیا ئامادەیە بۆ چوونە ئۆکرانیا و داگیرکردنی ئۆکرانیا”.

سێشەممەی ڕابردوو بایدن داوای لە ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی روسیا کرد، بکشێتەوە لە جەنگی دژبە ئۆکرانیا، بە ئاشکراش ئەوەی خستەڕوو، لە ئەگەری هەر هەنگاوێکی داگیرکارانەی روسیا دژی ئۆکرانیا، توڕەیی نێودەوڵەتی دێتەئاراوە و روسیا و پوتن ڕوبەڕوی سزای توند دەبنەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا