پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە کەناڵێکی دیپلۆماسیەوە داوای لێکراوە هاوکاری لێقەوماوانی بومەلەرزەکە بکات و دەشڵێت ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆئەوەی هاوکاری بنێرێت.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ناردنی هاوکاری بۆ سوریا، کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە بە سەدان کەس گیانی لەدەستداوە وزیانی زۆری ماددیشی لێکەوتەوە.
ئاماژەى بەوە کردوە، داواکارییەکی لە ڕێگەی کەناڵێکی دیپلۆماسییەوە وەرگرتووە بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ سوریا و منیش لەسەر ئەوە ڕازی بووم” ئاماژەی بەوەشکرد، بەم نزیکانە هاوکاری دەنێردرێت.
هاوکات ئاژانسی ڕۆیتەرز داوای لە بەرپرسێکی ئیسرائیلی کرد ناسنامەی “کەناڵە دیپلۆماسیەکە” ئاشکرا بکات، بەڵام ئەو بەرپرسە تەنیا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو داواکارییە لە “سوریا و سوورییەکان”ەوە هاتووە.