بزوتنەوەی گۆڕان: كابینەی نۆ لەئاست چاوەڕوانی ئێمەدا نەبووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بزوتنەوەی گۆران رایدەگەیەنێت “پرۆسەی چاكسازی لە تەمەنی دووساڵی كابینەی نۆیەم نە لەئاست چاوەڕوانی ئێمە و بووە وەك بزوتنەوەی گۆران و نە لەئاست چاوەڕوانی خەڵكدا بووە”.

دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە یادی تێپەڕبوونی 12 ساڵ بەسەر حزبەكەیدا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “پێگەو سەنگی كورد لەناو عێراقدا لاوازبووە، وەك بزوتنەوەی گۆڕان داواكاری لەسەرجەم هێزە سیاسیەكانی هەرێم دەكات كە بتوانین بە داڕشتنەوەی گوتارێكی كوردستانی لەسەر بنچینەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی خەڵكی كوردستان بەیەكەوە پری پەیوەندیەكانمان لەگەڵ پێكهاتەوە و نەتەوە نوێنەرەكانی عێراق بەهێز بكەین تا لەو رێگەیەوە بتوانین ماف و دەستكەوتەكانی كورد لەدەستوری عێراقی و شایستە داراییەكان و پرسی ماددەی 140 بگەیەنین بە قۆناغێكی دیكە”.

وتیشی “بەشداریكرنمان لە كابینەی هەشتەم و نۆیەمی كوردستان لەسەر بنەمای چاكسازی بووە بۆ خەڵكی كوردستان، ئێستاش كە لەحكومەتداین یەكێك لەخاڵە بنەڕەتیەكان پەیڕەویكردنی چاكسازی گشتكیرە، جێبەجێكردنی رێككەوتنی گۆران و پارتی، لە تەمەنی دووساڵی كابینەی نۆیەم نە لەئاست چاوەڕوانی ئێمە و نە لەئاست چاوەڕوانی خەڵكدا بووە”.

لەبارەی پرسی هەڵبژاردن و چارەنوسی هاوپەیمانی یەكێتی و گۆران وتەبێژی بزوتنەوەی گۆران جەختیكردەوە، دۆخی سیاسی و ئیداری، ئەمنی و ناڕەزایەتی جەماوەری لە باوشور زۆرە، هەموو ئەوانە بونەتە ئاستەنگ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بەڵام ئەوان ئامادەكاری تەواویان كردووە تەمەننا ئەكەن هاوپەیمانی كوردستان كە لە گۆڕان و یەكێتی پێكهاتووە وەڵامدەرەوەی بەشێك لەو كێشانە بێت كە ئێستا لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە.

بەوتەی دلێر عەبدولخالق، پێشێلكاری زۆر لە ئازادی رادەربڕیندا هەیە و وتی”لە هەولێری پایتەختەوە رایدەگەیەنم ئێمە هێزێكین كار دەكەین بۆ فراوانكردنی مەوداكانی ئازادی تاك و مەدەنی و گشتی، پێمانوایە ئەو ئازادیانە پێشێلكاری زۆریان بەرامبەر كراوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا