بزوتنەوەی گۆڕان هێرشێكی توند دەكاتە سەر عەلی باپیر

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێكخەری ژووری رۆژنامەوانیی بزوتنەوەی گۆڕان هێرشێكی توند دەكاتە سەر كۆمەڵی دادگەریی و سەرۆكەكەی و رایدەگەیەنێت، شەرمەزارییە بۆ رازیكردنی خەڵك واز لە ناوی ئایینەكەت بهێنێت و لە ناو هێزەكەشت جگە لە زاواكەت متمانەت بە كەسی دیكە نەبێت.

لە راگەیەندراوێكدا دلێر عەبدولخالق، رێكخەری ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، پارتێكی ئیسلامی (هەڵوەریو لە بزوتنەوەی ئیسلامی)، كە بە ئەمری واقع (لە دەرەوەی ئیرادەی سیاسیی خۆیان) كرانە هێزێكی ئۆپۆزسیۆن، لەبری باسی كێشەكانی خۆیان و پەیوەندی ژێربەژێریان لەگەڵ یەكێتی و پارتی، پەلاماری بزوتنەوەی گۆڕان دەدەن.

دەقی راگەیەندراوەكە:

پارتێكی ئیسلامی (هەڵوەریو لە بزوتنەوەی ئیسلامی)، كە بە ئەمری واقع (لە دەرەوەی ئیرادەی سیاسیی خۆیان) كرانە هێزێكی ئۆپۆزسیۆن. لەبری باسی كێشەكانی خۆیان و پەیوەندی ژێربەژێریان لەگەڵ یەكێتی و پارتی، پەلاماری بزوتنەوەی گۆڕان دەدەن.

ئێمە هێزێكین سەربەخۆین، لەژێر باڵی میللەتەكەی خۆمان گەورە بوین، خەڵكانێكیش پێشتر لە ژێر باڵی گۆڕان گەورە بون و ئێستا باسی شەرمەزاری دەكەن.

شەرمەزاری ئەوەیە؛ بۆ رازیكردنی خەڵك واز لە ناوی ئاینەكەت بێنی! شەرمەزاری ئەوەیە؛ لەناو هێزەكەی خۆت، جگەلە زاواكەت متمانەت بە كەسی دیكە نەبێ، بۆ پەرلەمانی كوردستان هەر ئەو ئەندام بێ! بۆ پۆستی وەزیری كابینەی هەشتەم هەر ئەو! بۆ پەرلەمانی عێراق هەر ئەو كاندید بكەی!

كەواتە ئەوە «ئیمان» نیە كە نوێنەرەكانتان پەیوەست دەكا و هەڵناوەرێن، بەڵكو ئەوە پەیوندی خزمایەتی و حساب نەكردنە بۆ توانای مرۆیی هەمو ئەوانەی دیكە كە لەدەورتان كۆبونەوە.

دلێر عەبدولخالق
رێكخەری ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا