پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕەشنوسی یاسای نەوت و غاز لەنێوان بەغدا و هەولێردایە و پێداچوونەوەی پێدا دەکرێت و دواتر بڕیاری لەسەر دەدرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد شیاع سودانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، “یاسای نەوت و غاز یەکێک لە پابەندییەکانی حکومەتە، لە ئێستادا ڕەشنوسی یاساکە لەنێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستاندا پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت”.
وتیشی، “لەدوای پەسەندکردنی یاسای بودجەی 2023 گفتوگۆ لەبارەی ڕەشنوسی یاسای نەوت و غازیش دەکرێت”.
یاسای نەوت و غاز بە یەکێک لە دیارترین هۆکارەکانی ناکۆکی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان دادەنرێت و بەدرێژایی خولەکانی پێشووی پەرلەمان و کابینەکانی پێشووی حکومەت ڕێککەوتن لەسەر بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئەم یاسایە نەکراوە.