پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە26ی تشرینی دووەم، هاوڵاتیانی شای بەغدا سەرسامبوون بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاوی ڕووباری دیجلە و گۆڕانی ڕەنگەکەی، بەشێوەیەکی لەناکاو.
میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند،” لەشاری بەغدا بەیانی ئەمڕۆ ڕووباری دیجلە ڕێژەی ئاوەیەکی بەرزبووەتەوە و ڕەنگەکەی بۆ ڕەنگی قوڕولیتە گۆڕاوە”.
ڕوونیانکردەوە، بەهۆی بەردانەوەی بەنداوی سامەڕا لەدوای ئەو شەپۆلی باران بارینەی عێراقی گرتەوە ڕێژەی ئاوەکە بەرزبووەتەوە.
لەکاتێکدا، ماوەی چەند ساڵێکە ئاوی ڕووباری دیجلە و فورات لە خاکی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو بەهپی ئەو بنداوانەی لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە دروستکراون کەمیکردووە، هەروەها پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2040، عێراق شتێکی نەمێنێت بەناوی ڕووباری دیجلە و فورات.