ئاری هەرسین: کاك مەسعود بە ئۆتۆماتیکی دەبێتەوە بە سەرۆك

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاری هەرسین ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵەبجە و سلێمانی دەڵێت، “کۆتایی مانگی 10 کۆنگرە دەبەستین و کاک مەسعود پاڵێوراوە و لە ئێستاوە دەرچووە و دەبێتەوە بە سەرۆک”.

نزیکەی 12 ساڵە پارتی دیموکراتی کوردستان تا ئێستا کۆنگرەی خۆی نەبەستووە و لەم ماوەیەی دواییدا چەند بەرپرسێکی پەیوەندیدار بە ڕێکخستنی کۆنگرە باسیان لەوەکردووە کە بەم زووانە ئامادەکاری تەواویان کردووە و وادەی بەستنی کۆنگرەی پارتی ڕادەگەیەنن.

لەوبارەیەوە ئاری هەرسین بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، “هەموو ئامادەکارییەک کراوە لە کۆتایی مانگی 10 کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبەسترێت”.

وتیشی، “ئێمە ناو ناگۆڕین، دەشێت بەشێک لە سەرکردایەتییەکان بگۆڕێن، لەناو پارتیدا کەس دەستی کەسی نەگرتووە خۆی کاندید بکات بۆ سەرۆکایەتی حزب”

جەختی لەوەشکردەوە، “کاک مەسعود بارزانی بە ئۆتۆماتیکی پاڵێوراوە و دەرچووە لە ئێستاوە لەبەرئەوەی هیچ کەس لەناو پارتیدا ئەو پاشخانە مێژوویی و ئەو مەعریفە سیاسییە ئەو کاریزمایە و ئەو هێزی ڕاکێشانەی نییە کە کاک مەسعود هەیەتی، بۆیە پێویست ناکات کاک مەسعود خۆی ئەوە بڵێت”.

باسی لەوەشکرد، “ساڵی 2014 ویستمان کۆنگرە ببەستین بەڵام شەڕی داعش دەستی پێکرد و سەقامگیری وڵات تێکچوو، ئێ چ مرۆڤێکی عاقڵ هەیە لە دۆخێکی وادا هەستێت کۆنگرە بکات”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا