دكتۆر مەزهەر خۆراسانی هۆشداری دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دكتۆر مەزهەر خۆراسانی، مامۆستای ئایینی لە نووسینێكدا هۆشداری دەداتە رێكخراوەكانی ژنان و دەنووسێت، كۆمەڵێك لە رێكخراوەكانی ژنان دەچن لە نێو شوێنە گشتییەكاندا سوكایەتی بە حیجاب و سەرپۆشی ئافرەتان دەكەن، دەشنووسێت ، دەبێت مسوڵمانان تێكرا لە هەر شوێنێك ئەم جۆرە دیاردە خراپ وچەپەڵانەیان بینی لێیان بێنە دەست وتف بارانیان بكەن و ڕسوای دنیا و دوواڕۆژیان بكەن.

لە نووسینەكەیدا دكتۆر مەزهەر خۆراسانی نووسیویەتی : كۆمەڵێك لە ڕێخراوەكانی ژنان بۆ هەڵتەكاندنی حەیاو حورمەتی كچان و ئافرەتان دەچن لەنێو شوێنە گشتیەكاندا سوكایەتی بە حجاب و سەرپۆشی ئافرەتان دەكەن و بە دوواكەوتویی و كۆنەپەرستی لەقەڵەم دەدەن و نمایشی خۆ ڕووتكردنەوە و خلاعی بە پێشكەوتن و كرانەوە وێنا دەكەن، جەستەی خۆیان بە ڕوت و قوتی پیشانی خەڵكی دەدەن مەبەستیان ورووژاندنی پیاوان و بێئابڕووكردنی ژنان وكچانە. كە بێحەیا و بێشەرمیان بكەن تا بەرەو بێ ڕەوشتی وبێ ئەخلاقی كۆمەڵگاببەن.

هەروەك نووسیویەتی: دەبێت مامۆستیانی ئاینی ڕۆڵی پیرۆزی خۆیان بگێڕن لە ڕوبەڕوبونەوەی هەنگاوە گڵاوەكانیان، دەبێت مسوڵمانان تێكرا لە هەر شوێنێك ئەم جۆرە دیاردە خراپ و چەپەڵانەیان بینی لێیان بێنە دەست و تف بارانیان بكەن و ڕسوای دنیا و دوا ڕۆژیان بكەن، دەرفەت بە ڕێخراوە كانی ژنە لاسارەكان نەدرێت زمان وقاچی ناشیرینیان درێژبكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا