لێدوانی حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی موچەی مانگی سێی فەرمانبەران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “هەر کاتێک بودجەکەی بەغدا گەیشتە هەرێم، کات و چۆنیەتی دابەشکردنی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی ڕادەگەیەندرێت”.

ئەمڕۆ یەکشەممە جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، “ئێمە هەموو هەوڵێکمان ئەوەیە کەوا ئەوەی داهاتە بۆ مووچە دابین بکرێت، جگە لە بابەتی هەندێک خزمەتگوزاری، هەر کاتێک ئەو بودجەیە گەیشتە هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی هەم کاتەکەی هەم چۆنیەتی دابەشکردنی ڕادەگەیەنرێت”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە حکومەتی عێراق 200 ملیار دینارەکەی نارد بۆ هەرێم بەمەبەستی تەواوکردنی پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا