تەرمی منداڵێک بە خنکاوی دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرگری شارستانی هەولێر ئاشکرایکرد، دوای ونبوونی دوو منداڵ تەرمی منداڵێکی پێنج ساڵانیان بە خنکاوی دۆزیوەتەوە و لەئێستادا سەقاڵی گەڕانن بۆ دۆزینەوەی دووەم منداڵ.

ئەمڕۆ شەممە21ی تشرینی یەکەم، “بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویکردەوە، دوابەدوای ون بوون و دیارنەمانی دوو مناڵ بە ناوەكانی

دانیاڵ تەمەن پێنج ساڵ و زانیار تەمەن چوار ساڵ، لە قەزای خەبات کاتژمێر 10ی بەیانی، بۆ ئەم مەبەستە داوا لە تیمی مەلەوانی قەزای خەبات سەر بەرێوەبەرایەتیمان کرا ، کە کەس و کاریان گومانیان هەبوو لە ناو ئاودا خنکا بن ، بۆ گەڕان و دۆزینەوەیان”.

ئاماژەی بەوەکرد، دەست بەجێ تیمی مەلەوانییان چوونە دەم ئاوەکان و کاتژمێر 4:10 خولەک توانرا تەرمی دانیاڵی تەمەن پێنج ساڵ بدۆزرێتەوە.

ڕوونیکردەوە، لە ئێستاشدا کارمەندانیان سەرقاڵی گەڕانن بۆ دۆزینەوەی تەرمی دووەم، کە پێشبینی دەکرێت ئەویش دووچاری خنکان هاتبێت .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا