تۆپخانەكانی توركیا ناوچەیەكی گەشتیاری لەنزیك زاخۆ تۆپباران دەكەن

پۆڵەتیك پرێس:
تۆپخانەكانی سوپای توركیا ناوچەیەكی گەشتیاریان لەباكووری قەزای زاخۆ بۆردومان كرد، كە زیانی مادی بەدواوە بووە.

سەرچاوەكان ئاشكرایانكرد، كە رۆژی یەك شەممە تۆپخانەكانی توركیا ناوچەی گەشتیاری مەهجور لەگوندی بانیكای سەر بەناحییەی باتیفای باكووری زاخۆ بۆردومان كردووە.

سەرچاوەكان ئاشكراشیانكرد، كە بەهۆی بۆردومانەكەوە زیانی ماددی دروست بووە، بەڵام وردەكاری زیانەكان تائێستا رانەگەیەنراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی یەك شەممە 21ی ئادار یەكەم رۆژی نەورۆزەو لەسەرجەم ناوچەكانی كوردستان خەڵكی چوونەتە دەرەوە بۆ سەیران‌و گەشت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا