گفتوگۆی کازمی و ڕەئیسی لەبارەی کۆبوونەوەی لوتکەی عێراق

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆک کۆماری نوێی ئێران باسی لە گرنگیەکانی بەشداری کردنیان کرد لە کۆبوونەوەی لوتکەی عێراقدا.

لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا ،ستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران باسی لە گرنگی بەشداربوونیان کرد لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵئتانی دراوسێی عێراقدا.

لە پەیوەندیەکەدا کازمی جەختی لە گرنگی بەشداری کردنی ڕەئیسی کردەوە لە کۆبوونەوەکەدا، وتی”ئێمە سود لە بەشداری کردنی ئێوە لەم کۆنفرانەسەدا وەردەگرین”هەروەها پشتیوانی وڵاتەکەتان و دەستپێشخەری لە هەر هەنگاوێکدا دەبێتە بەدەست هێنانی سەقامگیری لە وڵاتەکەماندا.

ەماوەی رابردوودا رەئیسی لە کۆنگرەیەکدا پەیمانی بەدیهێنانی چەند دەستکەوتێکی نیشتیمانی و هەرێمیی دا و وتی: یەکەم دەستکەوتی ئەم کۆنگرەیە پێداچوونەوەیە بە رۆڵ و توانای عێراق لە ناوچەکە و دووەم دەستکەوتیش بەدیهێنانی توانای ناوچەکە خۆیەتی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی بەدەستی خۆی.

ڕەئیسی ئاماژەی بەوەشدا”ئەم وڵاتانە دەتوانن بە دانانی نەخشە ڕێگایەک بۆ دابین کردنی ئاسایش و سەقامگیری بەردەوام هاوکاری یەکتر بکەن”هەروەها جەختی لەوەش کردەوە دەستێوەردانی دەرەکی لە کارو باری هەرێمیدا، ئاسایش و سەقامگیری دروست ناکات خۆشگوزەرانی بەدی ناهێنێت.

وتیشی، وڵاتەکەی باوەڕی بەوە هەیە پەیوەندی و مامەڵە لەگەڵ وڵاتانیتردا بکات، داوای لێکردن بڕیار لەسەر داهاتووی ناوچەکە بدەن.

دەربارەی پەیوەندییە دوو قۆڵیەکانیش سەرۆک کۆماری ئێران وتی”پەیوەندیەکانی نێوان ئێران و عێراق زیاترە لە پەیوەندی نێوان دوو وڵاتیتر، جەختی لەوەش کردەوە هەڵەی دوژمنان پەیوەندی نێوان ئەم دوو وڵاتەی تێک نەداوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا