پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ پێنجشەممە7ی ئەیلول، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکوک ئاشکرایکرد، لەڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای کەرکوک-بەغدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون، کە سەرجەمیان ئەندامی خێزانێکن.
سەرچاوەیەکی ئەمنی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا پرادۆ لەسەر ڕێگای نێوان کەرکوک-بەغدا لەنزیک عوزێم وەرگەڕا و لەئەنجامدا چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا و دایک و باوکیشیان بەسەختی برینداربوون.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەو خێزانە بەمەبەستی گەشت و سەیران بەرەو پارێزگای هەولێر دەڕۆیشتن.
ڕوونیکردەوە، تیمەکانی فریاگوزاری و بەرگری شارستانی، قوربانییەکانیان بۆ پزیشکی دادوەری و بریندارەکانیشیان بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە.