لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا پرسی قەدەغەی هاتووچۆ تاوتوێدەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بڕیاری سبەی سێشەممە، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆببێتەوە بۆ تاوتوێكردنی هۆكارەكانی هەڵكشانی كۆرۆنا لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، پرسی كەرەنتینە و قەدەغەی هاتووچۆ تاوتوێدەكرێت.

بەڕێوبەرایەتییەكانی تەندرووستی هەولێر و گەرمیان داوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ و كەرەنتینە دەكەن.

هەڵكشانی ئامارەكان دوای پشووی جەژنی قوربان و هاتنی دەیان هەزار گەشتیاری ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دێت، كە لە رۆژانی جەژندا سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستانیان كردبوو.

پێشتر ئارام رۆستەم، راوێژكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاندبوو، پێشنیارمانكرد بۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا هاتنی گەشتیاری عەرەب رابگرن یان سنورداری بكەن، بەڵام گوێمان لێنەگیرا، ئەمەش بوو بە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی پۆزەتیڤی پشكنینەكانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان.

ئەو راوێژكارەی وەزارەتی تەندروستی وتی: دوو لیژنەمان هەیە، لیژنەیەكی زانستی كەخۆم ئەندامم تێیدا لەگەڵ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، ئێمە لە لیژنە زانستییەكە بەرلە جەژنی قوربان داوامانكرد هاتنی گەشتیار لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق یان نەهێڵدرێت یان زۆر سنورداربكرێت، ئێمە پێشبینیمان كرد هاتنی رێژەی زۆری گەشتیاری عەرەب ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبووان و ئەوكاتە ئێمەش توانای چارەسەركردنی ئەو هەموو نەخۆشە نەیەین، بەڵام لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا ئەو پێشنیارەی ئێمەیان پێ‌ قبوڵ نەبوو بەهۆكاری ئابوری بوو یان هەر هۆكارێكی تر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا