تۆمەتبارێك لە كەركوك داواكراوبوو لە سلێمانی دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە فەرمانی دەستبەسەردا گرتنی هەبووە لە دادگای لێكۆڵینەوەی كەركوك.

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستبەسەردا گرتنی ئۆتۆمبێل لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی كەركوك گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بەشی نەهێشنی تاوان لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكان بۆدۆزینەوەو دەستبەسەراگرتنی دەستیپێكرد.

ئەوەشهاتووە دوای گەڕان و بەدواداچونەكان توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان – نوسینگەی نەهێشتنی دزی ئوتومبێل ، ئوتومبێلەكە كەلەجۆری شۆفڵە بدۆزرێتەوەو دەستیبەسەردا بگیرێت ، لەگەڵ دەستگیركردنی تۆمەتبارێك كە ئوتومبێلەكەی پێبووە.

ئاماژە بەوەش دەكات، لە ئێستادا تۆمەتبار (ه، ع، ع) لەدایكبووی 1993 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسایی سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو پاش تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕادەستی دادگای لێكۆڵینەوەكانی كەركوك دەكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا