پورتوگال دوو داعشی عێراقی دەستگیركرد

پۆڵەتیك پرێس

هێزە ئەمنییەكانی پورتوگال ئاشكرایانكرد، دوو داعشی عێراقیان دەستگیركردووە كە ماوەی چەند ساڵێكە لە وڵاتەكەیاندان و دوای بەدواداچوونەكانیان لە شاری لشبۆنە دەستگیریان كردوون.

پۆلیسی پورتوگال ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو دوو عێراقییە لە ساڵی (2017)ـەوە لە پورتوگال وەك پەنابەر نیشتەجێن، پێشتر كاریان لەگەڵ داعش كردووە.

باس لەوەشدەكات، ئەو دوو كەسە لە چوارچێوەی بەرنامەی وەرگرتنی پەنابەران لە ئەوروپا، كاتێك لە یۆنان نانووس كراون، دواجار لە پورتوگال مافی پەنابەرێتیان پێدراوە.

دوای شكستی داعش لە ساڵانی رابردودا بەشێك لە چەكدارانی ئەو گروپە عێراق و سوریایان بەرەو وڵاتانی ئەوروپا جێهێشت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا