كۆمپانیای ئەمازۆن فڕۆكە بۆ گەیاندن بەكاردەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس:
بۆ یەكەم جار كۆمپانیای ئەمازۆن، كە بازاڕێكی گەورەی ئۆنلاینی جیهانییە، فڕۆكەی بازرگانی جۆری بۆوینگ ٣٠٠-٧٦٧ لە كۆمپانیای westJet و Delta دەكڕێت بۆ گەیاندنی كاڵاكانی بە كڕیاران.

ئەمازۆن ٧ فڕۆكەی بازرگانی بەكارهێنراو لە Delta و چوار فڕۆكەی بەكارهاتوو لە westJet دەكڕێت بۆ ڕێكخستنی سیستمی گەیاندنی كۆمپانیاكە لە ساڵی ٢٠٢١دا.

بۆ یەكەم جارە ئەم كۆمپانیایە ببێت بە خاوەنی فڕۆكەی تایبەتی خۆی، بۆ گواستنەوەی كاڵاكانی بە ڕێگەی ئاسمانی لە ڕێگەی ڕێكەوتنامەی كرێوە.

لە ساڵی ٢٠١٦ دا كۆمپانیاكە دەستی كرد بە بەكارهێنانی فڕۆكە بۆ گواستنەوەی كاڵاكانی، كە پێشبینی دەكرێت تا ساڵی ٢٠٢٢ ببێت بە خاوەنی ٨٥ فڕۆكە.

لەبەر ئەوەی لەم كاتەدا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نرخی فڕۆكە دابەزیوە، هەروەها كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكان سەرنشینیان كەمی كردووە، بۆیە ئەمازۆن توانیوێتی ئەم فڕۆكانە بكڕێت.

سارا رۆدس سەرۆكی ئەمازۆن گلۆبڵ ئێر، وتی: ئامانجمان گەیاندنی خێرایە لە سەرتاسەری ئەمریكا و جیهان دا ،هەروەها گەیاندنی یارمەتی بە شوێنە دوورە دەستەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا