هاواری ژینگەپارێزان دژی بازرگانانی سوتەمەنی

پۆڵەتیک پرێس

رۆژ لەدوای رۆژ فشارە دەرەکی و ناوخۆییەکان بۆسەر کۆمپانیا گەورەکانی نەوت لەجیهاندا روو لەزیادبوونە، تا بەشێوەیەکی جددی کار بکەن بۆ رێگریکردن لەمەترسییەکانی زیادبوونی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و هەنگاوبنێن بۆ روبەڕوبوونەوەی گۆڕانکارییە ژینگەییان.

لەئێستادا لەسەرانسەری جیهاندا ژینگەپارێزان هۆشداریدەدەن لەبارەی کارەساتی ژینگەیی، کە رەنگە روبەڕوی هەسارەی زەوی ببێتەوە و هۆکاری سەرەکیشی دەگەڕێتەوە بۆ پڕۆسەی گەڕان بەدوای نەوت و گاز، کە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا پشکی سەرەکییان هەبووە لەگەرمبوونی زەوی و گۆڕانکاری گەورەی کەشوهەوا و ژینگە.

لەئێستادا و بۆ یەکەمجار لەئەوروپا بەپێی حوکمێکی دادگا، کۆمپانیاکانی نەوت ناچار دەکرێن بەپێی پلانێک کارەکانیان بکەن کە رێگربێت لەبەردەم ئەو گۆڕانکارییە ژینگەییانەی بەهۆی پڕۆسەی گەڕان بەدوای نەوت و گازەوە دووچاری زەوی دەبێت.

ناوەندی ستراتفۆر بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوە جیۆسیاسی و ستراتیژییەکان پێشبینی دەکات، فشارە یاساییەکان ببنەهۆی هاندانی کۆمپانیاکانی نەوت تا بەرەو شێوازێکی نوێی بەڕێوەبردنی کارەکانیان هەنگاو بنێن و کەمترین دووەم ئۆکسیدی کاربۆن توشی زەوی بکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەئێستادا گۆڕانکارییە ژینگەییەکان و گەرمبوونی زەوی بەئاشکرا لەزۆر شوێنی جیهاندا دەرکەوتووە و بەشێک لەناوچە بەستەڵەکەکان بەرەو توانەوە دەچن و مەترسییەکی زۆر هەیە زەوی دووچاری کارەساتی ژینگەیی ببێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا