وەزیری تەندروستی: 20 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکیمان بۆ تورکیا و سوریا رەوانە کردووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، تائێستا نزیکەی 20 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکیان بۆ زیانلێکەوتووان بوومەلەرزەی تورکیا و سووریا رەوانە کردووە.

 

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە سەرپەرشتی پارێزگار و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکان هەڵمەتی کۆکردنەوە کۆمەک و هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان هەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بەڕێوەدەچێت.

 

وتیشی، وەزارەتی تەندروستی تورکیا لە رێگەی کونسوڵخانەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بە فەرمی داوای لێکردوین دەرمان و پێداویستی تەندروستی زیاتر پێشکەش بە وڵاتەکە بکەین، چونکە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییانی تورکیا پێویستیان بە چارەسەری تەندروستی هەیە، وەکو وەزارەتی تەندروستی بەشدارین لە کۆکردنەوەی هاوکاری و کۆمەک بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە”.

 

وەزیری تەندروستی روونیکردەوە، تائێستا نزیکەی 20 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکییان بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە رەوانە کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا