پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دادگای فیدڕاڵی عێراق، دانیشتنی تایبەت بە دۆسیەی هۆشیار زێباری دەستپێکرد و لە ئێستاشدا دانیشتنەکە بەردەوامی هەیە.
ئەم دانیشتنەی دادگای فیدڕاڵی عێراق دوای ئەوە دێت، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ژمارەیەک ئەندام پەرلەمانی عێراق سکاڵای یاساییان دژی کاندیدکردنی هۆشیار زێباری تۆمارکرد.
بەپێی ئەو سکاڵایانەی پەرلەمانتاران، “هۆشیار زێباری مەرجی دەستووری تێدا نییە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، بەتایبەتی کە لە ساڵی 2016 لەسەر دۆسیەی گەندەڵی متمانەی لێسەندرایەوە و لە پۆستەکەی کە وەزیری دارایی بوو، دوورخرایەوە”.