دەرۆزەکارێک بووەتە مەترسی بۆ سەر شۆفێرانی سلێمانی

پۆڵەتیك پرێس:
دەرۆزەکاری بووەتە مەترسی بۆ سەر شۆفێرانی سلێمانی ‌و وتەبێژی پۆلیسی شارەكەش دڵنیایی لەو بارەوە دەدات.

ئێستا لەبەشێك لەترافیكەكانی شاری سلێمانی ژمارەیەكی زۆر دەستگێڕ و دەرۆزەکار دەبینرێت، كە بەشێك لەو كەسانە بۆ دەستخستنی پارە هەڕەشە لەهاووڵاتیان و شۆفێران دەكەن.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، لەبارەی گرتنەبەری رێوشوێن لەبەرانبەر ئەو كەسانەی مەترسی لەسەر هاووڵاتیان دروست دەكەن، بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: چاودێری و بەدواداچوونەكانی ئێمە بەردەوامن لە ناوچە جیاوازەكانی شاری سلێمانی و هەوڵیشمانداوە چاودێری وردی ئەو كەسانە بكەین، كە لە ترافیك و شوێنە گشتییەكاندا كاری دەرۆزەکاری (سواڵكردن)، یان كلێنس فرۆشتن دەكەن.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەبارەی ئەو كەسانەی بوونەتە مەترسی وتیشی: تا ئێستا هیچ جۆرە سكاڵایەكمان لەلایەن هاووڵاتیانەوە پێنەگەیشتووە، كە كەسێك هەرەشەی لێكرابێت، یاخود زیانی بە ئۆتۆمبیلی گەیاندبێت.

سەركەوت ئەحمەد، ئاماژەی بەوەش كرد، پۆلیسی سلێمانی زانیاری هەیە لەبارەی كەسێك، كە نەخۆشی دەروونی هەیەو هەوڵ دەدات بە بەرد هاووڵاتیان بترسێنێت، بەڵام هیچ كەسێك سكاڵای لەسەری تۆمار نەكردووە تا ئەوان بتوانن دەستگیری بكەن.

هەروەها وتی: چەند جارێك بە هۆكاری لادان لە یاسای هاتووچۆ و پێشێلكاری مافی گشتی توانیویانە بۆ ماوەی دوو رۆژ لە گرتووخانە ئەو كەسە رابگرن، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی شاهید، یاخود سكاڵا لەسەری نەتوانراوە زیاتر بهێڵرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا