لەسەر دۆسیەی کوشتنی گەنجێک سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیان، لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ گەنجێك، مەفرەزەكانی‌ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە15ی شوبات، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای‌ ئەوەی‌ لەڕۆژی‌ 2ی 4ی 2023 له‌ كاتژمێر 11:00ی شەو  گەنجێك لەقەزای‌ سەیدسادق كوژرا، لێكۆڵینەوەكانی‌ پۆلیسی سلێمانی بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستیپێكرد كە تۆمەتباران بۆ شوێنی نادیار هەڵاتبوون”.

ئاماژەی بەوەکرد، دادوەری‌ لێكۆڵینەوە بەپێی‌ ماددەی‌ 406 لەیاسای‌ سزادان بڕیاری‌ دەستگیركردنی‌ بۆ تۆمەتباران دەركرد، لێكۆڵینەوە و بەدواداچونەكانی‌ پۆلیس بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران بەردەوام بوو، سەرەنجام‌ دوای‌ لێكۆڵینەوەیەكی ورد و گەڕانی بەردەوام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن .

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا هەر سێ تۆمەتبار دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە .

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دڵنیایی بەهاوڵاتیان دەدات، هەركەسێك تاوان ئەنجام بدات دەستگیردەكرێت و ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا