پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت دابەزی و بەرمیلێک نەوتی برێنت بە کەمتر لە 116 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 115 دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 109 دۆلار لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نزمبوونەوەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، دۆخی پەتای کۆرۆنا لە چین لە ئاڵۆزیدایە و بووەتەهۆی کەمکردنەوەی چالاکییە ئابوورییەکانی ئەو وڵاتە، کە یەکێکە لە گەورە هاوردەکارانی نەوت.