قاسم ئەعرەجی: ئەرکی هێزە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانان لە عێراق کۆتاییپێهات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند، بەشێوەیەکی فەرمی ئەرکی هێزە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانان لە عێراق کۆتاییهات.

لە تویتێکدا قاسم ئەعرەجی رایگەیاند، “ئەمڕۆ کۆتاییمان بە خولی کۆتایی گفتوگۆکان لەگەڵ هاوپەیمانان هێنا کە ساڵی رابردوو دەستمانپێکرد، بەشێوەیەکی فەرمیش رایدەگەیەنین کە ئەرکی هێزە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانان لە عێراق کۆتاییهاتووە و دەکشێنەوە”.

وتیشی: پەیوەندیمان لەبواری راوێژکاریی و راهێنان لەگەڵ هاوپەیمانان بەردەوام دەبێت.

دوێنێ چوارشەممە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد، لەدوای 31ی ئەم مانگە ئەرکی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق کۆتاییپێدێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا