تەندروستی دەربەندیخان: تەنها خاوەنی 24 پەیجمان داوەتە دادگا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرێیەتی تەندروستی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت كە ماوەیەكە هەندێك سایت و ماڵپەڕو پەیجی ساختە هەڵمەتێكی ناڕەواو دوور لە هەر بەهایەكی هەواڵی و میدیایی و بەها كۆمەڵەیەتیەكان و پەلاماری ناڕاست و ناڕەوایان دژ بە بەڕێوەبەروو بەڕێوەبەرێتی یە كەمان گرتوەتە بەر و ڕێگە خۆشكەرن بۆ نوسینی كۆمێنت و ووشەی نەشیاو.

لە بەشێكی روونكردنەوەكەدا لەبارەی تۆماركردنی سكاڵا لەسەر 70 كەس لەلایەن بەڕێوەبەری تەندروستی قەزای دەربەندیخان، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخان رایگەیاندوە، كۆمێنت و ووشەی جوان و ڕەخنە بونیاد نەرەكانتان دەكەینە هەنگاوێكی نوێ بۆ كارەكانمان لە پێناو خزمەتكردنی هاووڵاتیان، وشەی نەشیاوو سوكایەتی و ناووزڕاندن و دەست بردن بۆ ژیانی كەسی و تایبەت بەدادگا و یاسا دەسپێرین.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، دەیان كۆمێنت وشەی نەشیاوو بەدوور لە هەر بەهایەكی مرۆیی و كۆمەڵایەتی جنێوو سوكایەتی دەست بردن بۆ ژیانی تایبەت و كەسێتی ڕووبەڕوومان كراوەتەوە، بۆیە ئێمە بەمافی یاسایی و كەسێتی خۆمانی دەزانین پارێزگاری لەخۆمان و ژیانی تایبەتی و كەسی خۆمان بكەین و یاسا بە پارێزەری خۆمان و هەموو ئەوانە بزانین كە ناهەقی و زوڵمی هاوشێوەیان دەكرێتە سەر.

ئەوەشخراوەتەڕوو، سەبارەت بە تۆماركردنی سكاڵا لەسەر 70 كەس لەلایەن بەڕێوەبەری تەندروستی دەربەندیخان، تەندروستی ئەو شارە رەتیدەكاتەوە سكاڵاكان ئەو ژمارەیە بێت و ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو ژمارەیە لەسەر ڕەخنەگرتن دراونەتە دادگا دورە لە ڕاستی یەوە تەنها 24 خاوەن پەیج و ئەكاونتی تۆڕە كۆمەڵایەتی یەكان كە سوكایەتی و تۆمەت و تەشهیریان بە بەڕێوەبەرو بەڕێوەبەرێتی تەندروستی دەربەندیخان كردوە ڕووبەڕووی یاسا كراونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا