پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە رووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر رێگای دەربەندیخان _ سلێمانی سێ كەس گیانیان لە دەستداو سێ كەسی تریش برینداربوون.
هاتووچۆی دەربەندیخان رایگەیاند: كەمێك پێش ئێستا لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی نیسان صنی لەسەر ڕێگای دەربەندیخان _ سلێمانی نزیك گوندی قاشتی بووە هۆی گیان لە دەستدانی سێ كەس و برینداربوونی سیانی تر.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو سێ كەسەی گیانیان لە دەستداوە دایك، باوك و منداڵێكی یەك خێزانن، هەروەها سێ كەسی دیكەش بەسەختی بریندار بوون.