پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تونێلی دەربەندیخان كرایەوە و بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخانیش دەڵێت، هەموو ئۆتۆمبێلێك دەتوانێت لە تونێلەكەدا هاتووچۆ بكات.
رۆژی یەكشەممە، موقەدەم رێژەن بورهان، بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان رایگەیاند: تونێلی دەربەندیخان كاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ كرایەوە و ئێستا هاتووچۆ تێدا ئاساییە.
موقەدەم رێژەن بورهان وتی: بارهەڵگرەكانیش دەتوانن هاتووچۆ بكەن، چونكە چیای بەرانان بەهۆی ناسەقامگیری كەشوهەوا مەترسیدارە و ئێستا گوشاری بارهەڵگریش كەمبووەتەوە، بۆیە بڕیاردراوە كە هاتووچۆ بۆ ئەوانیش ئاسایی بێت.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، لە تونێلی دەربەندیخان، رووداوێكی وەرگەڕان و گڕگرتنی تانكەرێكی سووتەمەنیی روویدا، بەو هۆیەوە پێنج ئۆتۆمبێل بە تەواوی سووتان و دوو كەسیش بریندار بوون، شۆفێران ناچاربوون بۆ هاتووچۆكردن بەسەر چیای بەراناندا بڕۆن.