زانیاریی نوێ دەربارەی ناردنی لیستی مووچەی مانگی سێ ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیێنێت، بەغدا داوای لیستی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمی کردووە بۆ ئەوەی پاش ووردبینی و پێداچوونەوەی ناوەکان، راستەوخۆ بانکەکان پارەدار بکات و دەست بە ناردنی بکرێت بۆ هەرێم.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق و وەزیری دارایی رازیبوون بە ناردنی مووچەی کارمەندانی سەربازیی هەرێم، بۆ مووچەی مانگی سێش چاوەڕێی گەیشتنی لیستی مووچە دەکات بۆ ناردنی پارەکە.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاشکرایکرد، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە نوێنەرانی کوردی وتووە لە بەغدا، لیستی ناوی کارمەندانی سەربازی عێراق دەنێردرێت، بەڵام هەرێم ئامادە نییە ئەو لیستە رادەست بکات. راشیگەیاندووە: وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوام دەبێت لە ناردنی پارەی مووچەخۆرانی فەرمانبەرانی هەرێم بەشێوەی لیست، ”تاکو فەرمانبەرانی هەرێمیش هاوشێوەی عێراق لە بانکەکانی سەر بە حکومەتی فیدراڵ تۆماردەکرێن”.

ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم رایگەیاند، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دەکرێت و لیستی مووچەی مانگی سێ رەوانەی بەغدا کراوە و چاوەڕێی ناردنی پارەکە دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە (28-3-2024)، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی شوبات/2 بڵاودەکاتەوە و شەممە (30ـی ئادار) دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا